بە وتەی ڕێکخراوی نێودەولەتی دەریاوانی، زیاتر لە 6 هەزار دەریاوان و 400 کەشتی لە گەرووی هورموز گیریان خواردووە و رێگەیان پێ نادرێت ناوچەکە تێپەرێنن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە، ئەو دەریاوانانە مەترسییەکی زۆریان لە سەرەوە و پێویستە بە یارمەتیدانی وڵاتانی هاوپەیمان، ڕێگە بۆ دەربازبوونیان ساز بکرێت. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە، لە ئەنجامی ڕاگەیاندنی پرۆسەی پێشووی دەرباز کردنی ئەو کەسانە بە تەنیا 136 کەشتی و نزیک بە 2900 دەریاوان لەو ناوچەیە ڕزگار کراون و بە هۆی دەستپێکردنەوەی شەر و پێکدانانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، پرۆسەکە ڕاگیراوە.
