کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دانانی مەرج بۆ ڕادەستکردتی چەک بە دەولەتی عێراق لە لایەن میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامییەوە

دانانی مەرج بۆ ڕادەستکردتی چەک بە دەولەتی عێراق لە لایەن میلیشیاکانی

بە پێی دوایین زانیارییەکان، یەکێک لەو گرووپەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بە ناویکتائب سیدالشهداچەندین مەرجی سیاسی و ئەمنییەتی بۆ ڕادەستکردنی چەک بە دەولەتی عێراق داناوە.

مەرجەکانی ئەو گرووپە بریتین لە کۆتایی بە هەر جۆرە ماننەوەی ئەمریکا لە عێراق، گەشەپێدانی ئاستی توانای بەڕگری ئاسمانی ،چوونە دەرەوەی هێزە کوردییەکان و ئەرتەشی تورکیا لە باکووری عێراق وبە دەستگرتنی سنوورەکانی باشووری کوردستان لە لایەن ئەرتەش و دەولەتی فدراڵەوە. هەروەها ئەو گرووپە بە بڕیاری کۆماری ئیسلامی خوازیاری دەرکردنی هەموو ئۆپۆزۆسیۆنی رژیم لە عێراق بوون. جێگای ئاماژەیە کە ئەو گرووپەی سەر بە ڕژیم جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ڕادەستکرنی چەک تەنیا بە وەدیهاتنی ئەم مەرجانە ئەنجام ئەدرێت.