ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دوو ئەندامی هێزە نوخبەکانی حەماسیان کە بەشدارییان لە هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەردا کردبوو، بوونەتە ئامانجی هێزەکانیان.
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمیی ئەرتەشی ئیسرائیل، ئەم دوو ئەندامی حەماس لە چەند مانگی ڕابردوودا چالاکییەکی زۆریان هەبووە و بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی هێرشی نوێ دژی هاووڵاتییانی مەدەنی و هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل. لە هەمان کاتدا، ئەم دوو چەکدارە کاریان بۆ دووبارە بنیاتنانەوە و ڕێکخستنەوەی توانا سەربازییەکانی حەماس کردووە. هەروەها ئەرتەشی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم جۆرە چالاکییانە بەتەواوی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست بووە.
