کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دەستنیشانکردنی مەزڵووم عەبدی وەک ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری کاتی سووریا

دەستنیشانکردنی مەزڵووم عەبدی وەک ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری کاتی سووریا

ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا  بڵاوی کردەوە کەمەزڵووم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سووریای دیموکرات، پۆستێکی باڵای لە حکوومەتی نوێی ئەو وڵاتەدا پێدراوە.

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قۆناغی ڕاگوێزەری سووریا، لە ڕێگەی فەرمانێکی سەرۆکایەتییەوە ئەم بڕیارەی واژۆ کردووە. لە وێنەی فەرمانەدا کە لەلایەن ئاژانسی ساناوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە ناوی تەواوی مەزڵووم عەبدی کراوە. لە دەقی بڕیارەکەدا بە ڕوونی هاتووە کەبەڕێز مستەفا خەلیل عەبدی، دەکرێتە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا“. شایانی باسە کە ئەم هەنگاوە وەک پێشهاتێکی گرنگی سیاسی لە قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریا دەبینرێت و دەتوانێت کاریگەریی بەرچاوی لەسەر کێشەکانی ناوچەکە هەبێت.