کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی بەریتانیان لە هەوڵی دیپلۆماسی و گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی

پشتیوانی بەریتانیان لە هەوڵی دیپلۆماسی و گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە

ڕۆژی ڕابردوو، “جان هێلی” وەزیری دارایی بەریتانیان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە تەواوی پشتیوانی لە هەوڵی دیپلۆماسی و گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی دەکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکە هەوڵ دەدەن ڕێگری لە هەوڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ بەکارهێنانی بازەرگانی جیهانی لە بەرژەوەندی خۆیاندا بکەن و هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە کردەوە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڕیوە.