ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەرمانان، بەرپرسی موسادی ئیسرائیل لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا، سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کۆبوونەوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، “ئەسعەد شەیبانی” وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سووریا و “ڕۆمەن فۆرمەن” سەرۆکی موسادی ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەکەجدا سەبارەت بە کێشەکانی ئەم دواییە و هەروەها هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەبووزهور، وتوبێژیان کردووە و بڕیارە لە ڕۆژان و مانگانی داهاتوودا، چەندین کۆبوونەوەی دیکە بەڕێوەبچت. شایانی باسە کە “بنیامین نەتانیاهو” سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێشووتر بە توندی هوشداری دابوو کە ئەگەر هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا ڕەوانەی شوێنە هەستیارەکانی سووریا ببن، بە هەموو هێزەوە لێیان دەدرێت و ئەمەش ڕێژەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر کردووەتەوە.
