بە پێی دوایین زانیارییەکان، حوجەت ئال محەممەدی بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئەهواز، لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە لە مافی دەرمانی خێرا و پزیشکی بێبەش کراوە.
ناوبراو بە هۆی ڕاگرتنی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەشکنەجەی جەستەیی و دەروونی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە، لە دۆخێکی تەندروستی زۆر خراپدایە، بەڵام سەرەڕای پیشنایری پزیشکی زیندان بۆ ناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، لەم مافە ڕەوایە بێبەش کراوە و مەترسی لە سەر ژیانی هەیە.
