کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پەسەندکرانی حوکمی سێدارەی ئەرغەوان فەلاحی لە لایەن دیوانی باڵای ڕژیم

پەسەندکرانی حوکمی سێدارەی ئەرغەوان فەلاحی لە لایەن دیوانی باڵای

بە پێی دوایین زانیارییەکان، حوکمی سێدارەی ئەرغەوان فەلاحی هاووڵاتی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین پەسەند کراوە.

ناوبراو لە سەرەتای مانگی رێبەندانی ساڵی 1403ی هەتاوییەوە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ئێڤین کرابوو و پاشان لە لایەن لقی 15ی دادگای ئینقیلابی تارانەوە، بە سەرۆکایەتی ئەبۆلقاسم سەلەواتی بە تۆمەتی شۆڕشی چەکداری حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و دواتر حوکمەکەی لە لایەن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامییەوە حوکمەکەی پەسەند کرا.