کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کۆتایی هاتنی مانگرتن لە خواردنی دوو بەنکراوی بریتانیایی لە گرتووخانەی ئێڤین

کۆتایی هاتنی مانگرتن لە خواردنی دوو بەنکراوی بریتانیایی لە گرتووخانەی

بە پێی دوایین زانیارییەکان،لیندزی و کریگ فۆرمەندوو بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ئێڤین، پاش سێ مانگ کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو دوو بەندکراوە رێککەوتی 19ی گۆلان دژ بە پیسی شوێنی ڕاگرتنیان و دۆخی زیندانی ئێڤین، ناڕەزایەتییان دەربڕی و تەنانەت مانیان لە خواردن گرت. بە وتەی یەکێک لە ئەندامی بنەمالەی فۆرمەن، ئەو دوو کەسە لە رۆژانی کۆتایی مانگرتنەکەیان بۆ ماوەی 5 رۆژ تەنیا ئاویان خواردووە و بە هۆیەوە تووشی نەخوشی بوون و رەوانەی نەخوشخانە کراون. شایانی باسە کە ئەو دوو شارومەندە، مانگی رێبەندانی ساڵی ڕابردوو کاتی گەشت بۆ ئیران، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتیسیخۆڕیدەستبەسەر و حوکمی 10 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرابوو.