رۆژی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکان بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەسەڵاتی ئەمنییان لە سەر بەغدا چرتر کردەوە.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە مەبەستی رێگریکردن لە ئەگەری جموجۆلی هێزە چەکدارە نایاساییەکان دژی وڵاتانی دراوسی عێراق، لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی شاری بەغداد جێگربوون. بە وتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هێزەکانی دەولەتی عێراق لە ئامادەباشیی تەواودان و رێگری لە هەر جۆرە بەکارهینانی نایاسایی خاکی وڵاتەکە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە دەکەن.
