کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چڕتربوونەوەی گەمارۆ ئابووریەکانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی و رووسیا

چڕتربوونەوەی گەمارۆ ئابووریەکانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی و

رۆژی ڕابردوو، پارلەمانی سنای ئەمریکا چڕبوونەوەی گەمارۆکانی دژ بە رووسیا و بەردەوامی گەمارۆەکان دژ بە کۆماری ئیسلامی پەسەند کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئامانج لەو گەمارۆوانە بەرزبوونەی تێچووی ئابووری بۆ ئەو وڵاتاتانەیە کە بە کرینی نەوت و گازی رووسیا، یارمەتی دەولەتی پوتین لە شەری دژ بە ئۆکراین دەدەن. لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە بەرپرسانی باڵای رووسیا، بانکەکان و ناوەندە ئابوورییەکان و کەسایەتی و ئەو شیرکەتانەی کە یارمەتی دەری بەشی سەربازی رووسیان، گەمارۆ دراون. هەروەها جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە بەشی وزە و پیشەی سەربازی کۆماری ئیسلامی لە لیستی گەمارۆەکاندان، بە وتەی سناتۆرانی ئەمریکا ئامانج لەو گەمارۆوانە رێگری لە دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی، جموجۆلە سەربازییەکانی و پشتیوانی لە میلیشیاکانیە.