کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دواخستنی حەقدەستی کارمەندانی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی ئێرانشار

دواخستنی حەقدەستی کارمەندانی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی ئێرانشار

ڕۆژی ڕابردوو، کارمەندانی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی ئێرانشار ڕایانگەیاندووە، کە لە دەستپێکی ساڵی 1405ەوە حەقدەست و مەزایاکانیان دواخراوە.

بە وتەی ئەو کارمەندانە، سەرەرای تێپەربوونی زیاتر لە 5 مانگ لە دەستپێکی ساڵ، هێشتا حەقدەست و مەزایاکانیان پێنەدراوە و ئەو کەسانە و بنەمالەکانیانی تووشی کێشەی ئابووری کردووە. هەروەها ئەو کەسانە جەختیان لەسەر ئەوە کردووە کە، زیاتر لە یەک ساڵ و نیوە کە مافی مەسکەنی کارمەندان دواخراوە و باقی مەزایاکانیان وەک پارەی سووتەمەنی بێهوەرزان نزیک بە دوو ساڵە کە پێیان نەدراوە.