بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاوکات لەگەڵ درێژەی ڕاوێژە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و واشنگتۆن، چەندین میدیای نێودەوڵەتی باسیان لە پێشکەوتنی بەرچاوی دانوستانەکان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرەڕای ئەم بەرەوپێشچوونانە، هێشتا ناکۆکی لەسەر هەندێک خاڵی سەرەکی وەک چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی هاتووچۆی کەشتییەکان ماوەتەوە و ڕێککەوتنی کۆتایی واژۆ نەکراوە. لە هەمان کاتدا، ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ بڵاوی کردووەتەوە کە بازاڕەکانی جیهان بە هیوای گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی خێرا، چاودێریی وردی ئەم پێشهاتانە دەکەن. ئەم گەشبینییە لە بازاڕەکاندا، بووەتە هۆی دابەزینی ڕێژەیی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان و لە لایەکی دیکەوە، هەندێک لە میدیا ناوچەییەکان وەک کەناڵی ئەلعەرەبیە، ئیدیعای ئەوە دەکەن کە وڵاتانی نێوەندگیری وەک پاکستان و قەتەر، سەرقاڵی داڕشتنی بەڵگەنامەی کۆتایی ڕێککەوتنەکەن
