کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی بەربڵاوی حووسیەکان بۆ سە رهێزەکانی عەرەبستانی سعوودی لە یەمەن

هێرشی بەربڵاوی حووسیەکان بۆ سەر هێزەکانی عەرەبستانی سعوودی لە یەمەن

ڕۆژی ڕابردوو، هێزە چەکدارەکانی حووسییەکان لە یەمەن، بە ژمارەیەکی زۆر مووشەکی بالستیکی و درۆنی ئینتحاری، هێرشێکی گەورە و بەربڵاویان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبستانی سعوودی لە ڕۆژهەڵاتی یەمەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەم هێرشانە بۆ سەر کەمپەکانیڕووەیکلە پارێزگای مەئریب و ناوچەکانیعەبەرووەدیعەلە پارێزگای حەزرەمەوت کە دەکەونە نزیک سنوورەکانی سعوودیە ئەنجام دراون. یەکێک لە مووشەکەکان لە کاتی ڕیزبوونی بەیانیانەی سەربازەکاندا لە کەمپی مەئریب کەوتووەتە خوارەوە و بووەتە هۆی کوژرانی لانیکەم ٣٨ سەرباز و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە. هەروەها میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە ٨٠ برینداری ئەم ڕووداوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی مەئریب و سەیئوون. هاوکات وتەبێژی حووسییەکان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، هۆشداریی توندی بە عەرەبستانی سعوودی داوە کە لە ئەگەری وڵامدانەوەی ئەم هێرشە، هێرشەکانیان زۆرتر دەکەنەوە و ژێرخانەکانی عەرەبستان بە ئامانج دەگرن.