کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادی کاتی دوو چالاکی سنفی موعەلیمان لە زیندانی کرمان

ئازادی کاتی دوو چالاکی سنفی موعەلیمان لە زیندانی کرمان 3

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاکی سنفی موعەلیمان، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە کرمان ئازاد کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانیمحەممەدڕەزا بێهزادپوور و حسێن ڕەشیدیپێشووتر لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتیهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات لە ڕێگەی پێکهێنانی گروپحوکمی زیندانی بەسەریاندا سەپاندبوو. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو چالاکوانە، پاش تێپەڕاندنی سێیەکی حوکمەکەیان، بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم لە شاری کرمان، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراون.