کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هوشداری نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان لە ئێران

هوشداری نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی

ڕۆژی ڕابردوو،مای ساتۆڕاپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران، هۆشدارییەکی توندی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان و سەرکوتکردنی کەمینە نەتەوەییەکان بەتایبەت کورد و بەلووچەکان بڵاو کردەوە.

لە بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٦دا لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی بەلووچ و ٢٢ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون و ژمارەیەکی زۆری دیکەش مەترسی سێدارەیان لەسەرە. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە یاسای ساڵی ٢٠٢٥ سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری ڕژیم و تاوانە ئەمنییەکان، بووەتە ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی سیستماتیکی ناڕەزایەتییەکان و سەپاندنی تۆمەتیمحارەبەوبەغیبەسەر چالاکاندا. لەم بەیاننامەیەدا بەپەلە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی چوار بەندکراوی کورد بە ناوەکانییوسف ئەحمەدی،ڕەئووف شێخ مەعرووف،محەممەد فەرەجیوموحسین ئیسلامخاو بەندکراوێکی بەلووچ بە ناویفەرهاد بەرانزەهیکراوە کە لەژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەرگیراوە.