حووسیەکانی یەمەن لە بەڕ بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاندووە کە لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە، فرۆکەخانەیەکی عەرەبستانی سعوودیان بە ئامانج گرتووە.
بە پێی ئەو ڕاگێندراوە، حووسیەکان ئەو هێرشەیان لە وڵامی هاتووچۆکردنی درۆنەکانی عەرەبستان لە ئاسمانی پارێزگاکانی “سەعدە و حەجە” لە باکووری یەمەن، ئەنجام داوە. هەروەها حووسیەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردووە، کە درێژە بە گەمارۆی دەریایی عەرەبستانی سعوودی دەدەن و تەنانەت چڕتری دەکەنەوە. شایانی باسە کە بەرپرسانی سعوودیە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاگێندراوێکیان سەبارەت بە ئەو هێرشە بڵاو نەکردووە.
