کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بەسەر 4 چالاکی تورکدا

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بەسەر 4 چالاکی تورکدا 2

بە پێی ڕاپۆرتەکان، 4 چالاکی تۆرک لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە سەرجەم حوکمی 40 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو چوار هاووڵاتییە بە ناوەکانیعەباس لسانی، یوسف کاری، بێهزاد دەشتی و عەلی خەیرجوو، بە تۆمەتیهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و بیروڕای گشتی و هەروەها ئەندامتی لە گروپە دژبەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیسەرجەم حوکمی ٤٠ ساڵ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کەعەباس لسانی و یوسف کاریبە هۆی ناڕوونی ڕەوەندی کۆبوونەوەی دادگا ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە سەر تۆمەتەکانیان، بەشداری کۆبوونەوەکانیان نەکردبوو و سەپاندنی حوکمی قەزایی بە سەر ئەو هاووڵاتیانە بەبێ پێدانی مافی بەرگری لە خۆیان، بە تەواوی بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە.