کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەشهەد

مەترسی سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەشهەد

بەپێی دوایین زانیارییەکان،نەجمە ئەمینیخوێندکاری تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی شاری مەشهەد، مەترسی سەپاندنی حوکمی سێدارەی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیەوە لەسەرە.

ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و تا ئێستا لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزەکانی ڕژیمدایە. ناوبراو لە لایەن دەزگای قەزاییەوە ڕووبەڕووی تۆمەتەکانیهاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیل، تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕژیم و موحاربەبووەتەوە، کە مەترسی سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر ئەو خوێندکارە بەرزتر دەکاتەوە.