ڕۆژی ڕابردوو، “وۆڵکر تورک” کومیساریای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ١٩ی مانگی مارسەوە، ٥٦ هاووڵاتی بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنیەتی لەسێدارە دراون.
“وۆڵکر تورک” ئاماژەی بەوە کردووە کە لە نێوان ئەو ٥٦ کەسەدا، دۆسیەی ٢٧ هاووڵاتی لەسێدارەدراو لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە، پەیوەندیدار بە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبارە. ناوبراو هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەسێدارەدانی نایاسایی هاووڵاتیان بە تەواوی ڕابگرێت و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و عەلەنی، کۆبوونەوەی دادگای دەستبەسەرکراوان بەڕێوە ببات.
