بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە درێژەی مانگی پووشپەڕی ساڵی 1405ی هەتاویدا زیاتر لە 67 بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، 35 کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست، 22 کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و 9 کەسیش بە تۆمەتی سیاسی، ئایینی و هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەر، حوکمی سێدارەکانیان لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی ڕژیم جێبەجێ کراوە. هەروەها دوو ژن و مندالێکی تەمەن 18 ساڵی بەلووچ و دوو کەسی دیکەش بە شێوەیەکی عەلەنی و لە پێش چاو خەڵک لەسێدارە دراون.
