رۆژی دووشممە 12ی گەلاوێژ، 5 کرێکار لە مەهاباد، ئەردەبێل و ئازەربایجانی رۆژهەڵات بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کارەوە بریندار بوون.
بە پێی هەواڵەکان، بە هۆی وەرگەڕانی کەرەستەیەک لە کانگایکی نزیک بە ناوچەی “قەرەئاغاج” سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، سێ کرێکار بریندار و پاش تیماری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانە کران. هەروەها جوتیارێکی تەمەن 42 ساڵ لە ناوچەی کولانکوە سەر بە پارێزگای ئەردەبێل، لە ئاکامی وەرگەڕانی کەرەستەیەکی کەشاوەرزی بە سەختی بریندار بوە. لە هەمان کاتدا کرێکارێکی شارەداری شاری مەهاباد لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ، بە سەختی بریندار و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
