کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی موعەلیمێکی بەندکراو بۆ نەخۆشخانە لە شاری بووشێهر بەوپەڕی بێڕێزییەوە

گواستنەوەی موعەلیمێکی بەندکراو بۆ نەخۆشخانە لە شاری بووشێهر بەوپەڕی

ڕەزا ئەمانی فەڕموعەلیم و چالاکی سنفی خەڵکی شاری بووشێهر کە لە بەندیخانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا ڕاگیراوە، بە کەلەپچە و کۆتەوە و بەوپەڕی بێڕێزییەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕەزا ئەمانی فەڕ کە ئەندامی شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی فەرهەنگیانی ئێرانە، لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٥ی هەتاوییەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و هێشتا لە دۆخێکی نادیاردا لە گرتووخانەدا ڕاگیراوە. پاش گواستنەوەی ئەم بەندکراوە بۆ ناوەندی دەرمانی، پزیشکەکان دەستنیشانیان کردووە کە ناوبراو تووشی نەخۆشیی گورچیلەی بووە. شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفییەکانی فەرهەنگیان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ئەم جۆرە گواستنەوەیەی بە کارێکینامرۆڤانە و دژ بە کەرامەتی مرۆڤوەسف کردووە کە تەنانەت پێچەوانەی ڕێکارەکانی خودی ڕێکخراوی زیندانەکانی ڕژیمیشە.