ڕۆژی دووشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی شیرکەتی موخابرات لە شاری بیجاڕ، دژ بە وڵامنەدانەوەی بەرپرسان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ڕێکخست.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، خانەنشینکراوانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیان و مەعیشەتیان، لە دۆخێکی خراپی ئابووریدا دەژین و هەروەها خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان لە سەر خانەنشینکراوانی ناڕازی بوون.
