فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا “سێنتکام” ڕایگەیاند، سەرەڕای درێژەی گەمارۆی دەریایی دژ بە کۆماری ئیسلامی، لانیکەم 35 کەشتی بازرەگانی پەیوەندیدار بە ڕژیم، ناچار بە گۆڕینی ڕێڕەوەکانیان کراون.
بە پێی ڕاپۆرتی سێنتکام، لە کاتی دەستپێکردنی گەمارۆی دەریایی دژ بە لەنگەرگەکانی کۆماری ئیسلامی تا رۆژی 11ی گەلاوێژ، 35 کەشتیی بازەرگانی ناچار بە گۆرینی رێرەوەکانیان کراون و هەروەها 2 کەشتی لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە کارخراون. لە درێژەی ڕاپۆرتەکە سێنتکام ئاماژەی بەوە کردووە کە 2 کەشتی بازەرگانی دیکەش دراونەتە بەر پشکنینی ئەرتەشی ئەمریکا. لە هەمان کاتدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە تا کاتی تەسلیم بوونی بە تەواوی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، گەمارۆ دەریاییەکان درێژەیان هەیە و تەنانەت توندتر دەبنەوە.
