کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

رەتکردنەوەی رێککەوتنی کردنەوەی گەرووی هرمز لە لایەن سپای پاسدارانەوە

رەتکردنەوەی رێککەوتنی کردنەوەی گەرووی هرمز لە لایەن سپای پاسدارا

 

رۆژی ڕابردوو، سپای پاسداران رێککەوتنی نێوان ئەمریکا، عۆمان و قەتەر سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورموزی بە تەواوی رەتکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتیەکان، لە رێککەوتنەکەدا پێشینیار کراوە کە رێگایەک بۆ هاتووچوی کەشتییەکان دیار بکرێت و بتوانن لەو رێگایە بچنە ناو کەنداوی فارس و لە گرووی هرمز دەربچن. ئەو وڵاتانە داوای گەرەنتیان لە سپای پاسداران کردووە کە بە رێککەوتنەکە پابەند بێت و هێرش نەکاتە سەر کەشتییەکان. لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی سپای پاسداران ئەو رێککەوتنەیان رەتکردەوە و ڕایانگەیاندووە کە تا کاتی بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی، گەرووی هرمز ناکرێتەوە.