کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی شیرکەتی پارس خۆدرۆ لە تاران

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی شیرکەتی پارس خۆدرۆ لە تاران 3

رۆژی ڕابردوو، کۆمەلێک لە خانەنشینکراوانی شیرکەتی پارس خۆدرۆ لە شاری تاران دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان ناڕەزایەتیان دەربری.

بەشداربووانی کۆبوونەوە بە وتنەوەی درووشم و کۆبوونەوە لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی شیرکەتی سایپا لە شاری تاران، ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ئەو شیرکەتە بە دۆخی ژیان و ئابووریان، توانای دابین کردنی پێداویستییەکانی سەرەکییەکانی ژیانیان نییە و خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسان بوون. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، خانەنشینکراوان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان درێژە بە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە دەدەن.