کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی ٣ بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێڤین بۆ شوێنێکی نادیار

گواستنەوەی ٣ بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێڤین بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی شەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، سێ بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە بەبێ هۆکارێکی دیار، ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

ئەو سێ بەندکراوە بە ناوەکانیئەمیرحسێن مورادی، ئێحسان ڕوستەمی و ئەفشین ڕەنگریزبە بڕیاری بەرپرسانی زیندانی ئێڤین، بەوپەڕی توندوتیژییەوە لە بەندەکانیان هێنراونەتە دەرەوە و پاش ئەزیەت و ئازارێکی زۆر ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە کە سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ هاووڵاتییە بە هۆی توندوتیژی پاسەوانانی زیندانەوە لە دۆخێکی تەندروستی خراپدان و پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی خێرایە.