١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کەرەج و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دادگا ئینقلابی ڕژیمەوە حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، “مەهدی خوسرەوی” هاووڵاتی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی شارستانی سەبزەوار، سەر بە پارێزگای خوراسان، کە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی هاوکات لەگەڵ شەپۆلی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی خەڵکدا دەستبەسەرکرابوو، لە لایەن دادگا ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و تێکدانی بیروڕای گشتی“، سەرجەم حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو گەنجە سەرەتای مانگی گوڵانی ئەمساڵ و پاش زیاتر لە چوار مانگ بێسەروشوێنکرانی، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.
