کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە

بەردەوامی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا

ئەمرۆ هەینی 9ی گەلاوێژ، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە بنکەیەکی سەبازی ئەمریکایان لە کۆوەیت بە ئامانج گرتووە.

بە پێی ئەو ڕاگیندراوە، بەیانی ئەمرۆ ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە رێگەی درۆنی ئینتیحارییەوە هێرشی کردووەتە سەر پێگەیئەحمەد ئەلجابرلە کۆوەیت و شوێنی ڕاگرتنی فرۆکە جەنگییەکان، دامرزراوەکانی پەیوەندییەکان و کۆگای چەکی ئەو پێگەیە بۆردمان کراون. هەروەها ئەو راگێندراوە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو هێرشە بە مەبەستی وڵامێک بۆ دوایین هێرشەکانی ئەمریکا بۆ دوورگەی قشم و گیان لە دەستدانی هێزەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە.