ڕۆژی هەینی 9ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی چەک داماڵینی حەماس و هەموو هێزە چەکدارەکانی غەززەیان وەدەستهێناوە.
بەپێی وتەی “ترامپ“، ئەم ڕێککەوتنە بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و پاش کۆتایی هاتنی پڕۆسەی چەککردن، هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەکشێنەوە. هەروەها بڕیارە هێزێکی نێودەوڵەتیی پاراستنی ئاشتی لەگەڵ پۆلیسی نوێی فەلەستینی بەرپرسیارێتیی دابینکردنی ئاسایش بگرنە ئەستۆ و بەڕێوەبردنی غەززە ڕادەستی حکومەتێکی نوێی فەلەستینی بکرێت.
