کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی گوشارەکانی دەزگای قەزایی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتیانی ناڕازی

درێژەی گوشارەکانی دەزگای قەزایی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتیانی ناڕازی

بەپێی دوایین زانیارییەکان، 7 بەندکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، بە شێوەیەک کە هێشتا چارەنووسیان دیار نییە لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد ڕاگیراون.

ئەو هاووڵاتیانە بە ناوەکانیئیلیا ئەکبەری، سەجاد چراغی، مەتین شەبانی، فەرهاد حسێن پوور، مەجید حسێن پوور، حسەین سەفەر پوور، و حسەین ڕەسووڵیلە ڕەوتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر و هێشتا ڕەوەندی دۆسیەکانیان ڕوون نەکراوەتەوە. شایانی باسە کە ڕێکخراوەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە داهاتووی ئەو 7 بەندکراوە و هەروەها مەترسی سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بەسەریاندا هوشداری جددیان داوە.