بەپێی دوایین هەواڵەکان، “سوهەیل موسەوی” هاووڵاتی خەڵکی ئەهواز، سەرەتای تێپەڕبوونی چەندین مانگ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.
ناوبراو بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە ناوچەی کوی مەندەڵی ئەهواز، بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ئەو شارە کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
