کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی کانگای ئاسنی ئاریانا

ناڕەزایەتی کرێکارانی کانگای ئاسنی ئاریانا 1

رۆژی سێشەممە 6ی گەلاوێژ، کرێکارانی کانگای ئاسنی ئاریانا دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.

بە پێی هەواڵەکان، ئەو کرێکارانە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دژ بە پێنەدانی مەزایا دواخراوەکان، مافی بیمە و دەرکردنیان لەسر کار و خراپی دۆخی مەعیشەتییان لە بەردەم فەرمانداری رەفسەنجان کۆبوونەوە. بە وتەی کرێکاران، ئەو کانگەیە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵەوە بە بیانووی نەبوونی داهات و لە سەرەوە بوونی تێچووی چالاکییەکانیان، بە تەواوی داخراوە و زیاتر لە 90 کرێکاری ئەو کانگەیە بێکار کراون. شایانی باسە کە کرێکارانی ناڕازی جەختیان لە سەر ئەو کردەوە کە بەرپرسانی ڕژیم لە ئاست ژیان و داهاتووی پیشەییاندا بەرپرسیارن و پێویستە وڵامدەرەوەی داخوازییەکانیان بن.