کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە پارسی جنوبی و عەسەلوویەکۆبوونەوەی کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە پارسی جنوبی و عەسەلوویە

کۆبوونەوەی کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە پارسی جنوبی و عەسەلوویە 2

ڕۆژی چوارشەممە 7ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، کرێکارانی شیرکەتی نەوت شاغڵ لە ناوچە عەمەلیاتییەکانی پارسی جنوبی و عەسەلوویە، دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی بنەماڵەی کرێکاران، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، ناڕازیان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، ئیمەنی شوێنی کار و ئیمکاناتی ڕیفاهی، کەمکردنەوەی ساعەتی کار و هەروەها پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان بوون.