شەوی چوارشەممە 7ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، لە ئەنجامی هێرشی گروپێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر هێزەکانی ڕژیم لە شارستانی ئیرانشەهری سیستان و بەلوچستان، چەندین هێزی ڕژیم کوژران یان بریندار بوون.
ڕاێۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکدارانی نەناسراو بە چەندین ئۆتۆمبیلەوە هێرشیان کردووەتەوە سەر خاڵێکی پشکنین لەو شارە و بە هۆیەوە لانیکەم یەک ئەفسەری هێزەکانی ڕژیم بە ناوی “مەیسەم کەرەمی” کوژراوە و چەندین کەسی دیکەش بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. شایانی باسە کە هاوکات، هێزێکی دیکەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەمان شاردا بە ناوی “مێهران سالارزادە“، لە بەر دەرگای ماڵەکەی بە دەسڕێژی گوللە کوژراوە.
