کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی پێنج ئەندامی سپای پاسداران بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و عەرەبستان بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی

کوژرانی پێنج ئەندامی سپای پاسداران بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و عەرەبستان

رۆژی ڕابردوو، سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، کوژرانی چوار نوێنەری خۆی لە هێرشەکانی ئەمریکا و سعوودیە بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی لە کەربەلا ڕاگەیاند.

بەپێپی ڕاپۆرتەکان، ئەو پێنج کەسە بە ناوەکانیمحەممەد ئەمین ڕوستەمی جەلیلیان، ئەمیر عەباس دێرهەم فرووش، عەلی ئەسغەر ئاستانە، ئەبولفەول موتەقی و مورتەزا ئەکبەری، لە لایەن سپای پاسدارانەوە بە نێونەرانی کۆماری ئیسلامی ناوبردووە و جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە هێشتا جەستەی یەک مەسیان نەدوزراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی سێشەممە 6ی گەلاوێژ، بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی، لە میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی لە عێراق، بە چەندین فڕۆکەی جەنگی و مووشەک، لە لایەن عەرەبستانی سعوودی و ئەمریکاوە بە ئامانج گیران و بە هۆیەوە زیاتر لە 55 ئەندامی ئەو هێزە کوژران یان بە سەختی برنیدار بوون.