بەپێی هەواڵی گەیشتوو، چوار هاووڵایەتی لە شارەکانی “بجنورد و ئاشخانە” سەربە پارێزگای خۆراسانی باکوور، کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباردا دەسبەسەر کرابوون، سەرجەم سەرجەم حوکمی 10 ساڵ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو چوار هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ئەمیر مەهدی نەعیمی فەر تەمەن ١٨ ساڵە، مەهدی ڕۆستەمی ٢٥ ساڵ، سەید عەلیڕەزا سەیدی ٢٦ ساڵ، و یاسین سەرفەراز تەمەن ١٧ ساڵ و ئەندامی هەڵبژاردەی بۆکسی ئێران“، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی خەڵک لە مانگی بەفرانباری 1404ی هەتاویدا، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوون. ئەو چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتێکی نادیار، سەرجەم حوکمی 10 ساڵ زیندانی تەعزیری و 50 ملیۆن جەزایان بەسەردا سەپێندراوە.
