کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی مووشەکی هێزەکانی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئامریکا لە ئۆردۆن

هێرشی مووشەکی هێزەکانی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئامریکا

شەوی ڕابردوو، هێزەکانی “سپای پاسداران” چەندین مووشەکی بالستیکیان لە شارەکانی “خومەین“، “خورەمئاوا” و “قوم“ەوە ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی “موفەق ئەلسەڵتی“ی ئامریکا لە ئۆردۆن کرد.

بەپێی زانیاری و وێنە بڵاوکراوەکان، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ڕاستەوخۆی مووشەکەکان لەسەر بنکەی “موفەق ئەلسەڵتی“، دووکەڵێکی چڕ لەم ناوەندە سەربازییە بەرز بووەتەوە و ئیدیعای بەرپرسانی “ئامریکایی” و “ئۆردۆنی” سەبارەت بە تێکشکاندنی تەواوی مووشەکەکان پووچەڵ دەکاتەوە. شایانی باسە کە پاش ئەم هێرشە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی “پاتریۆت” لە ئاسمانی “ئۆردۆن” چالاک کراوەتەوە و هەروەها فەرماندەیی ناوەندی ئامریکا “سێنتکام” و پێگەی هەواڵیی “ئەکسیۆس” ئەنجامدانی ئەم هێرشە مووشەکییە لە لایەن “سپای پاسداران“ەوە بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئامریکا لە ناوچەکە پشتڕاست کردووەتەوە.