بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، مەترسی لەسێدارەدانی 3 بەندکراوی دیکەی پەیوەندیدار بە دۆسیەی مەیدانی عەلیخانی ئیسفەهان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە ئارادایە.
ئەو سێ بەندکراوە بە ناوەکانی “قائم حسێنی، ئەمیر حسێن مەلەکی، و عەلی دەشتی” بە تۆمەتی هاوکاری ڕاستەوخۆ لە کوشتنی چەند ئەندامێکی بەسیجی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە مەیدانی عەلیخانی شاری ئیسفەهان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبارد، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و بنەماڵەکانیان بە مەبەستی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆڵەکانیان بانگهێشتی زیندانی دەستگردی ئیسفەهان کراون. شایانی باسە کە لەم دۆسیەیەدا، 12 بەندکراو بە تۆمەتی موحابە و بەغی، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و چەندین کەسی دیکەش ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بوونەتەوە.
