بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەم هاووڵایەتییانە کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بافرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، بە تۆمەتی ”مۆحاڕبە” دەسبەسەر کرابوون، هێشتا چارەنووسیان نادیارە و لە زیندانەکانی دەستگرد و دەوڵەت نابادی ئیسفەهان لە بەنددان.
ناسنامەی ئەم هاووڵایەتییانە بە ناوەکانی ” ئارمین غوڵامی، سەجاد ئابدی، شاپوور ئابادی، پارسا جەعفەری، مێهدی جەعفەری، ئەحمەد ڕەزا ئەسەدی، ستایش سزاعدی” و سێ برا بە ناوەکانی ”میلاد بۆیەری ٣٥ ساڵە، مێهرداد بۆیەری ٣٢ ساڵە و عەلی بۆیەری ٢٨ ساڵە”، و دوو خوشک بە ناوەکانی” تەرانە ڕەحیمی و ڕۆمینا ڕەحیمی”، پاش دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، ڕەوانەی بەندیخانەکانی ڕژیم کراون و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.
