ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە هاووڵایەتییانی شاری کرمان دژ بە کەمبوونەوەی ڕێژەی مانگانەی بەنزین بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، بە بڕیاری ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بەشی مانگانەی بەنزینی ئۆتۆمبیلەکانی هاووڵاتیان بۆ ١١٠ لیتر، ٦٠ لیتر بۆ نرخی یەکەم ٥٠ لیتر بۆ نرخی دووەم، کەم کراوەتەوە. ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە دۆخێکدا کە تێچووی ژیان و گواستنەوە و چاککردنەوەی ئۆتۆمبیل بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، کەم کردنەوەی پشکی بەنزین دەبێتە هۆی گوشاری ئابووری زییاتر لەسەر بنەماڵە، کرێکاران و شۆفێران و تێچووی هاتووچۆی ڕۆژانە زۆرتر دەکاتەوە.
