کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دانپێدانانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بوونی گەندەڵی لە نێو بەرپرسانی ڕژیمدا

دانپێدانانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بوونی گەندەڵی لە نێو

ڕۆژی ڕابردوو، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی بازڕەسی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە بەشێک لە داراییەکانی حکومەت لە لایەن کەسانی باوەڕ پێکراوی ڕژیمەوە دزراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بە تەنیا لە یەکێک لە بابەتەکاندا، زیاتر لە 20 میلیۆن دۆلار لە لایەن کەسانی باوەرپێکراوی حکومەتەوە دزراوە و تەنانەت ئەو کەسەش ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوە بووە. بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی بازڕەسی گشتی ڕژیم هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە بەشێک لەو کەسانە کە دەستیان لە گەندەڵییە جیاوازەکاندا بووە، هێشتا لە ناو ئێراندا نیشتەجێن، بەڵام بە هۆی پاراستنیان لە لایەن بەڕێوەبەرانی حکومەتەوە، هێشتا تەنانەت دادگایی نەکراون و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەندەڵی لە وڵات.