بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا، دانوستانەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ عومان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی گەرووی هورموز، پێشکەوتنێکی بەرچاوی هەبووە.
ڕۆژی یەکشەممە 4ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، سی بی اس نیوز، لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند کە، وتوبێژەکانی کۆماری ئیسلامی و عومان، سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورموز و هەروەها بەڕێوەبردنی نوێی ئەو گەروویە، پێکەوتنێکی بەرچاوی هەبووە و ئەگەری هەیە ئەم دانوستانە ڕێگە بۆ پێکهاتنی دانوستانێکی نوێ سەبارەت بە بەڕێوەبردنی گەرووی هورموز خۆش بکات.
