سەرۆک وەزیری ئیسرائیل، ڕایگەیاندووە کە شەڕ دژ بە کۆماری ئیسلامی کاتێک کۆتایی دێت کە ڕژیم برووخێت یان کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی بهێنێت.
بنیامین نەتەنیاهۆ ڕایگەیاندووە کە هەر کات ڕژیم تێگەییشت کە بە دروسکردنی قەیرانی ئابووری لە جیهان، کوشتنی هەزاران شاروومەندی خۆی و هێرش بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە کۆتایی بێنێت، شەڕ کۆتایی دێت. ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بە رێککەوتن یان بێ رێککەوتن دەبێت بەرنامەی ئەتۆمی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوبچێت.
