ڕۆژی ڕابردوو، کۆشکی سپی ئیدعای نیویۆرک تایمزی سەبارەت بە وازهێنانی ئەمریکا لە چالاکیە سەربازییەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی و هەروەها قەیرانی نەبوونی مووشەکی سیستەمە بەرگرییەکانی رەتکردەوە.
“ستیڤن چانگ” بەرێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی لە وڵامی ئەو بابەتە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی لە ئەنجامی کردەوەکانی خۆی لە گەرووی هرمز و ناوچەکە بەردەوام بێت، ئەرتەشی ئەمریکا دیسان هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی کۆماری ئیسلامی. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە پاش گەمارۆی دەریایی و هێرشەکانی 13 رۆژی ڕابردوو، باشترە کۆماری ئیسلامی هەوڵ بۆ رێککەوتن بدات.
