ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە رۆژی شەممە 3ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، لە ئەنجامی هێرشێکی قورس بۆ سەر کەرتی غەزە فەرماندەیکی یەکەی بەرهەمهێنانی درۆنی باڵی سەربازی حەماس کوژراوە.
بە پێی ئەو ڕاگێندراوە، “هومام عەید” پێشتر بەرپرسی یەکەی بەرهەمهێنانی درۆن و فەرماندەی هێرشە هەواییەکانی حماس بۆسەر شاروومەندان و ئەرتەشی ئیسرائیل بووە و لە زۆرینەی هێرشەهەواییەکانی حماسدا بەشداری کردووە. هەروەها ئەو ڕاپۆرتە ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوبراو لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، هەوڵی بۆ چاکسازی بەشی درۆنی حماس داوە.
