کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارە جیاوازەکانی ئێران

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارە جیاوازەکانی 300x170 1

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شوش، کەرخە، حەفت تەپە، تاران، ئەهواز، ڕەشت و چەندین شاری دیکە، دژ بە خراپی دۆخحی ژیان و مەعیەشتیان کۆبوونەوە.

خانەنشینکراوانی ناڕازی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانیان و هەروەها پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابینکردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا، ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی دواخوازییەکانیان، هەموو حەفتەیەک درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان و کۆبوونەوەکان دەدەن.