بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار و بەندکراو لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بووەتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “حەدیسە مورواریدی” لە دوو دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی “بێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی” و “تەبلیغ دژ بە ڕژیم“، سەرجەم حوکمی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانی تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە و بنەماڵەکەی لە ژێر گوشاری توندی هێزە ئەمنیەکاندان.
