کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئۆکراین بۆسەر هەناردە سەربازیەکانی ڕووسیا بۆ کۆماری ئیسلامی

هێرشی ئۆکراین بۆسەر هەناردە سەربازیەکانی ڕووسیا بۆ کۆماری ئیسلام

 

رۆژی ڕابردوو، سەرۆک کۆماری ئۆکراین “زلنسکی” لە ڕاگێندراوێکدا ڕایگەیاند کە هێرشی کردووەتە سەر هەناردە سەربازیەکانی رووسیا بۆ ئیران.

بە وتەی زلنسکی،  کەشتی هەڵدانی مووشەک، سیستمی ڕاداری، بنکەیکی نەوتی و هەروەها دوو کەشتی باری کە هەناردە سەربازیەکانی رووسیایان بۆ کۆماری ئیسلامی جێبەجێ دەکرد، لە لایەن هێزی ئاسمانی ئۆکراینەوە لە دەریای خەزەر بە ئامانج گیراون.  ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە هاوکات لەگەڵ ئەمانە ژێرخانە نەوتیی و لۆجستیکییەکانی رووسیا لە شارە جیاوازەکان بە ئامانج گرتووە.